Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
17 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران پێیگه‌یشتوون "هاوسه‌نگییه‌كی زۆر هه‌ستیاره" و، گوتی: "پێویسته ئه‌مریكا و ئێران بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا خۆیان له هه‌نگاوه‌كانی كشانه‌وه به‌دوور بگرن".
ڤاسیلی نیبێنزیا دوای دانیشتنی داخراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به چه‌كه كیمیاییه‌كانی سووریا، بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا و، رایگه‌یاند "دوو دامه‌زراوه‌ی چه‌كی كیمیایی له سووریا كه پێشتر كراوه رێگه‌نه‌ده‌درا سه‌ردانیان بكرێت ئێستا كراوه‌ن بۆ چاودێری".
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا رایگه‌یاند "ئه‌وه هاوسه‌نگییه‌كی زۆر هه‌ستیاره و، ده‌بێت په‌یوه‌ستبن به رێككه‌وتنه‌كه‌وه. ده‌بێت لایه‌نه‌كان بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا خۆیان به‌دووربگرن له هه‌نگاوه‌كانی كشانه‌وه".