Sinan Uslu,Aynur Ekiz,Rewa Mahmut Hasan
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیستۆنیا کە ئێستا وڵاتەکەی سەرۆکایەتی ئەم خولەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات، کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە بینالی یڵدرم و سەرۆکوەزیرانی ئیستۆنیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەیان ساز کرد.
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە ئیستۆنیا لە یەکی تەمووزەوە سەرۆکایەتی ئەم خولەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات و تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت و گوتی: "دڵنیام کە لەمەودوا ئیستۆنیا هەڵوێستی ئەرێنی خۆی لەبارەی ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا درێژە پێدەدات".
بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا رووبەڕووی ئەو خاڵە نەرێنیانە بووەتەوە کە بە هۆی بۆشایی دەسەڵات لە عێراق و سووریا دروست بووە و گوتی:
"زیاتر لە سێ ملیۆن ئاوارەی سووریا لە تورکیا نیشتەجێن. لەمڕۆدا تەنها ٨٠٠ ملیۆن یورۆ دراوە. لەو بڕەی کە سێ ملیار دۆلارە و لەچوارچێوەی پرۆگرامی پشتگیریدا دەبوو بدرێتە تورکیا. ئەو بڕەی لە رێککەوتنەکەدا باسی لێوە کراوە ١،٦ ملیار یورۆیە، ئەمەمان لەگەڵ بەرێز سەرۆکوەزیران باس کرد و داوامان کرد لە جەنابیان کە ئەو قۆناغە خێراتر بکەن".