Levent Kişi,Durmuş Genç,Hemın Othman Mohammed
21 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2017
موغڵا - AA
دووه‌مین رۆژی دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یە ده‌ستی پێكرد كه تیایدا هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان درا له كاتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی و، تیایدا دوو پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌و دانیشتنه‌دا 47 گومان‌لێكراو دادگایی ده‌كرێن كه 44یان ده‌ستبه‌سه‌رن و سیانیان هه‌ڵاتوون.
گومانلێكراوان كه له گرتووخانه‌ی داخراوی جۆری Eی موغڵا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، كاته‌كانی به‌یانی له رێوشوێنێكی ئه‌منی توندوتۆڵدا هینرانه هۆڵی كۆنفرانسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی موغڵا كه دانیشتنه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی گومانلێكراوان بۆ هۆڵی دادگایی کردن، رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ گیرایه‌به‌ر و، هێلیكۆپته‌ر له ئاسمانه‌وه چاودێری ده‌كرد.
گومانلێكراوان كه له باخچه‌ی بیناكه دابه‌زێنران، به‌یاوه‌ری هێزه‌كانی جه‌ندرمه برانه هۆڵه‌كه‌وه.