Hemın Othman Mohammed
26 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2016
واشنتۆن - AA
جەنەراڵ بریدلۆڤ، فەرماندەی فەرماندەیی ئەورووپا ئەمریكا، كە لە كۆمسیۆنی خزمەتە چەكداریەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دەدایەوە، ئاماژەی بەوە كرد كە رووسیا لەم ساڵانەی دواییدا دووبارە هەڵوێستی شەڕەنگێزی گرتۆتەوەبەر. لەبەرئەوە پێویستە سوپای ئەمریكا سەرلەنوێ لە ئەورووپا پێكبهێنرێتەوە. چونكە رووسیا بەتایبەتی بەهۆی سوودی جوگرافیای ئەورووپاوە، ژێر دەریاییەكانی و سیستمەكانی چەكی وای كردووە ئەمریكا لە ئەورووپادا "ناوچەی بەرگری" دروست بكات.
گوتیشی: "لەگەڵ هاوپەیمانانمان و هاوبەشەكانماندا كار دەكەین، لەئێستادا هەوڵ دەدەین رووسیا پەشیمان بكەینەوە. گەر پێویستیش بكات دەجەنگین و ئامادەكاری بۆ سەركەوتن دەكەین. ئەو ئامادەكاریەشمان بنەمای پەیامی پەشیمانكەرەوەیە".
بریدلۆڤ، ئەوەشی خستەڕوو كە وەك سەردەمی جەنگی سارد پێشبینی هەڵوێستێكی سەربازی ناكرێت، هەروەها ئیدی پێویست ناكات هەوڵ بدرێت رووسیا وەك هاوبەش نیشان بدرێت. چونكە رووسیا نەیاری هەڵبژاردووە، كە ئەمەش هەڕەشەیەكی درێژخاینی لەسەر بوونی ئەمریكا دروست كردووە.
ئەو فەرماندە ئەمریكیە كە ئەمساڵ خانەنشین دەكرێت، داوای كرد پلانەكەی پنتاگۆن كە بڕی سێ ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە و پێشبینی زیادكردنی سەرباز و پێداویستی سەربازیی لە ئەورووپا دەكات، ساڵی داهاتووش بەردەوام بێت.
بریدلۆڤ، كە لە هەمان كاتدا فەرماندەی هێزەكانی پەیمانی ناتۆیە، لە وەڵامی پرسیارێكی سەرۆكی كۆمسیۆنی خزمەتە چەكداریەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكادا سەبارەت بەوەی كە لە دیدگای ناتۆوە پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا چۆنە؟ گوتی: "لەرووی سەربازییەوە پەیوەندیەكی بەهێزمان هەیە".
هەروەها بریدلۆڤ ئەوەشی خستە روو كە لەگەڵ سوپاسالاری توركیا هوڵوسی ئاكار هەماهەنگیەكی بەرچاو و پەیوەندی شەخسیان هەیە و گوتی: "وەك دەزانن توركیا لە جوگرافیایەكی زۆر سەختدایە. لە باشووریەوە جەنگێكی ناوخۆیی خراپ دەگوزەرێت. لە باكووریەوە، باكووری دەریای رەش سەرلەنوێ بۆتە قەڵای رووسیا. لە دەوری توركیا كێشەی قورس هەیە. بەڵام لە ئێستادا دەتوانم دڵنیاتان بكەمەوە لەوەی هاوپەیمانەكەمان لە بواری سەربازیدا پەیوەندیەكی بەهێز و بەردەوامی لەگەڵیدا هەیە".