Halit Süleyman,Muhammet Ali Kemal
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
حەما - AA
لە دەورووبەری شاری حەما ناوەڕاستی سووریا، هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی سەربە هێزەکانی رژێم، ''گازی کلۆر''یان رشتووە و نزیکەی 100 کەس بەهۆی گازەکەوە، باری تەندروستییان تێکچووە.
لەوبارەیەوە دکتۆرێکی نەخۆشخانەی شارۆچکەی لەتامنە باکووری رۆژئاوای حەما، بەناوی محەمەد عەلوان لە لێدوانێکدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی سەربە هێزەکانی رژێم، لە رێگەی رشتنی گازی کلۆرەوە هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی لەتامنە و گوندی زوار.
محەمەد عەلوان باسی لەوەشکرد بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازەکەشەوە، نزیکەی 100 هاووڵاتیی سڤیل لە دانیشتوانی لەتامنە و زوار کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە، باری تەندروستییان تێکچووە و رایگەیاند ''ئەو کەسانەی کە بەهۆی گازەکەوە باری تەندرستییان تێکچووە، دەڕشێنەوە، سەریان گێژ دەخوات، بینینیان کەمدەبێتەوە و تووشی هەناسەسواری دەبن. هەندێک لەو کەسانەش کە گازەکەیان بەرکەوتووە، باری تەندروستییان خراپە''.
هێزەکانی سەربە ئەسەد دوێنێش لە گەڕەکی قابونی شاری دیمەشقی پایتەخت، هێرشێکیان لە رێگەی بەکارهێنانی ''گازی کلۆر''ەوە ئەنجامدابوو کە بەهۆیەوە 35 هاووڵاتیی باری تەندروستییان تێکچووبوو.