مۆسكۆ‌و
راوێژكاری سه‌رۆكی روسیا (ڤلادیمێر پۆتین) ئاشكرایكرد: له‌سه‌ر داخوازی ئێران، سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات مانگی داهاتوو كۆده‌بنه‌وه.
یوری ئوشاكۆڤ، راوێژكاری سەرۆكی روسیا رایگەیاند: بڕیاره هه‌ردوو سه‌رۆك رۆژی 13 مانگی داهاتوو لە(بیشكهك)ی پایته‌ختی قیرقزستان كۆببنه‌وه.
ئوشاكۆڤ هه‌روه‌ها گوتی " روسیا خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كی چاك و هه‌مه لایه‌نه‌ی هه‌بێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌سه‌رۆكایه‌تیی حه‌سه‌ن رۆحانی"