واشیتۆن
حەفتەی رابردوو ئه‌مریكا 19 باڵیۆزخانه‌و نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا به‌كاتی داخست " بەھۆی ههڕهشەی تیرۆر"ه‌وه وه‌كو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاندبوو.
گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد سبەینیَ یه‌كشه‌ممه جگه له‌باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له(سه‌نعا)ی پایته‌ختی یه‌مه‌ن، هه‌موو باڵیۆزخانه‌و نوێنه‌رایه‌تییه داخراوه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌و كاروباری ئاسایی خۆیان ده‌سپێده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی (ئه‌لقاعیده) له‌یه‌مه‌ن، جارێ دیار نییه كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌و وڵاته ده‌كرێته‌وه.