01 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2020
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا، پێدانی ئه‌و ڤیزانه‌ی به هاووڵاتیانی نێجیریا، كازاخستان، میانمار، سودان، ته‌نزانیا و ئه‌ریتێریا هه‌ڵپه‌سارد كه ''مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان له ئه‌مریكا'' پێده‌به‌خشێت.
بریكاری وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا، جاد وۆڵف، له تهلهكۆنفرانسێكدا سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه باسی له‌وه كرد كه ئه‌و وڵاتانه ناتوانن ستاندارتهكانی ئه‌منیی ئه‌مریكا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
وۆڵف جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و رێكاریه ''قه‌ده‌غه‌ی ڤیزای گشتیی'' نییه و، ئه‌و داواكاریانه‌ی له‌و وڵاتانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا گه‌شت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها وۆڵف باسی له‌وه كرد كه ''به‌هۆكاری ئه‌منیی'' رێكارییهكی له‌و شێوه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ش وڵاته گیراوه‌ته‌به‌ر و، هه‌ركاتێ رێكاریه ئه‌منییه‌كان ته‌واوبوون له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه پێدانی ئه‌و جۆره ڤیزایه وه‌ك پێشوتری لێدێته‌وه.
به پێی رێكاریهكه هاووڵاتیانی نێجیریا، كازاخستان، میانمار، سودان، ته‌نزانیا و ئه‌ریتێریا ناتوانن داوای ڤیزای جۆری (Green Card) بكه‌ن كه هه‌لی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان پێده‌به‌خشێت له ئه‌مریكا.
هاوكات وۆڵف باسی له‌وه كرد كه سودان و ته‌نزانیا له به‌رنامه‌ی Green Card ده‌رهێنراون.
حكوومه‌تی ئه‌مریكا پێشتر پێدانی ڤیزای به هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئێران، لیبیا، سووریا، سۆماڵ، یه‌مه‌ن، باكووری كۆریا و ڤێنزوێلا سنوورداركرد.