Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
03 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2018
ئیدلب - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم نووسینگەی رێکخراوێکی ھاوکاری لە شارۆچکەی دانا سەر بە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و، ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدلب، موستەفا حاج یوسف، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە شارۆچکەی دانا سەر بە پارێزگای ئیدلب، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم نووسینگەی رێکخراوێکی ھاوکاری کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، تەقیووەتەوە.
گوتیشی "لە ھێرشەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ئافرەتە و، ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون".
دوای تەقینەوەکە بریندارەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
ھەروەھا بەھۆی ھێرشەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە بیناکانی ناوچەکە زیانیان بەرکەوت.