Sarmand Hameed
28 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
ئەمڕۆ شەممە هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێكرد و زۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەڵبژێردرا.
لە کۆنگرەی ھەشتەمی یەکگرتوودا، ھەریەک لە سەڵاحەددین محەمەد بەھائەدین و ئەبوبەکر کاروانی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کاندیدبوون.
دوای بەڕێوەچوونی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی، بەزۆرینەی دەنگ سەڵاحەددین محەمەد بەھائەدین بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە بەشداری ٩٠٠ ئەندام کۆنگرەی ھەشتەم بەڕێوەدەبات کە تیاییدا سەدا ٢٢،٥ ئافرەت و سەدا ٧٧،٥ پیاون.
لەم کۆنگرەیەدا ٧٢ کەس کاندیدە بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و لەو ژمارەیەش ٤٣ کەس بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەردەچن لە ٢٣ بازنەوە، لەو ٤۳ کەسە ١٦ کەس پاڵێوراون بۆ بەرپرسی مەڵبەندەکان کە بە یەک پاکێج ھەڵدەبژێرن.
لە ساڵی ١٩٩٤ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست و دوای ئەوەش لە وادەی خۆیدا کۆنگرە یەک لە دوای یەکەکانی خۆی ئەنجامداوە و وادەی بەستنی کۆنگرەی ھەشتەمیشی شەش مانگ لە کاتی دیاریکراوی خۆی زووتر ئەنجام دەدات.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم خاوەنی پێنج کورسییە و لە پەرلەمانی عێراق دوو کورسی هەیە.