Zana Natık Kerem
20 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
بەغدا ــ AA
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند کە ھێزی پشتیوانی زیاتر رەوانەی سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا کراوە.
وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزی لیوی٣٧ی پیادەی سەربە فیرقەی زرێپۆشی نۆ، بە مەبەستی پاراستنی سنووری نێوان و عێراق و سووریا رەوانەی سنووری قەزای قائم رۆژئاوای ئەنبار کراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ھێزی لیوای ٣٧ی پیادە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا لە رووباری فوراتەوە تا دەگاتە کۆتایی سنووری قەزای قائم دەپارێزێت.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە کە ھێزی لیوای ٣٧ لە چوارچێوەی ئەو پلانەی بۆ داندراوە، پشتیوانی پێشکەش بەو ھێزانە دەکەن کە لە سنووری عێراق لەگەڵ سووریا بڵاوبوونەتەوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "بە ئامانجی پاراستنی سنوور و رێگریکردن لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش لە دیوی سنووری سووریاوە بۆ ناو عێراق، ئەو ھێزە رەوانەی سنووری قەزای قائم کراوە".