ھەولێر
عێراق ھەرێمی کوردستان بە "فرۆشتنی نەوت بە ئیسرائیل" تۆمەتبار دەکا بێ ئەوەی بتوانێ لێپرسینەوەی لێ بکا، ھەرێمەکەش فەرمانڕەوای بەغدا بە "دیکتاتۆر" وەسف دەکا، ئەمە لە پەیوەندیی دوو وڵات نەک دوو حکومەتی یەک سنوور دەچێ.
لەو ساتانەی موسڵ دووەم گەورەترین پارێزگای عێراق کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی داعش، کۆمپانیا و مارکە زەبەلاحەکانی دنیا بۆ نموونە (ھۆتێل ھێلتن) لە ھەولێر سەرقاڵی تەواوکردنی باڵەخانەی بەرزە. هەروەها فڕۆکەکانی ھێڵە ئاسمانییەکانی چەند وڵاتێک بە ھێمنی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەنیشنەوە.