Hemin Hüseyin
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2018
هه‌ولێر - AA
كاتژمێر ٧ی به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به به‌شداری ٢٤ ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌ستی پێكرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران نوێنه‌ری خۆیان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێرن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شه‌ش هه‌زار و ٩٨٦ پاڵێوراو له چوارچێوه‌ی ٨٨ قه‌واره‌ی سیاسیی‌دا خۆیان كاندیدكردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ٣٢٩ كورسی په‌رله‌مانی عێراق.
له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ریه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر ١٧٥ كاندید له چوارچێوه‌ی ٢٧ حیزب و هاوپه‌یمانیدا كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ١٦ كورسی په‌رله‌مان و له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ١٨٨ كاندید له چوارچێوه‌ی ٢٦ حزب و هاوپه‌یمانیدا كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ١٨ كورسی و له پارێزگای دهۆك ١١٧ كاندید له چوارچێوه‌ی ٢٣ حزب و هاوپه‌یمانیدا كێبڕكێ له‌سه‌ر ١٢ كورسی په‌رله‌مان و له پارێزگای كه‌ركووكیش ٢٩٠ كاندید له چوارچێوه‌ی ٣١ حزب و هاوپه‌یمانیدا كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ١٣ كورسی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن.
له كۆی ٣٢٩ كورسیدا، ٩ كورسی كۆتا بۆ كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان دیاریكراوه كه له‌وانه‌ش، سێ كورسی له پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ ئێزدی و شه‌به‌ك و مه‌سیحییه‌كان، دوو كورسی له به‌غدا بۆ سابیئییهكان و مه‌سیحییه‌كان، یه‌ك كورسی له هه‌ولێر بۆ مه‌سیحییه‌كان، یه‌ك كورسی له دهۆك بۆ مه‌سیحییه‌كان، یه‌ك كورسی له كه‌ركووك بۆ مه‌سیحییه‌كان، یه‌ك كورسی له پارێزگای واست بۆ كوردی فه‌یلی ته‌رخانكراوه.
به‌پێی ئاماری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له كۆی ٢٤ ملیۆن ده‌نگده‌ر له سه‌رتاسه‌ری عێراق، سێ ملیۆن و ٣٣٣ هه‌زار كه‌س یه‌كه‌مجاره مافی ده‌نگدانییان هه‌یه و له هه‌رێمی كوردستانیش له كۆی سێ ملیۆن و ١٤٤ هه‌زار و ٧٣٠ ده‌نگده‌ر، ٤٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌نگده‌ری نوێن و یه‌كه‌مین جاره ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له‌و ژماره ده‌نگده‌ره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له هه‌ریه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر، یه‌ك ملیۆن و ١٢٣ هه‌زار و ٢١٩ كه‌س مافی ده‌نگدانییان هه‌یه كه دابه‌شبوونه به‌سه‌ر ٤٩٨ بنكه، له پارێزگای سلێمانیش یه‌ك ملیۆن و ٣٧٧ هه‌زار و ٧١ كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر ٥٠٣ بنكه و له پارێزگای دهۆك ٧١٦ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س مافی ده‌نگدانییان هه‌یه كه دابه‌شبوونه به‌سه‌ر ٢٥٦ بنكه‌دا.
له پارێزگای كه‌ركووكیش ٩٥٦ هه‌زار و ٢٦٢ كه‌س كه نیوه‌یان كوردن مافی ده‌نگدانییان هه‌یه و دابه‌شبوون به‌سه‌ر ٣١٥ بنكه‌ی ده‌نگدان دا.
رۆژی ١٠ی ئایار پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، هاوكات ١١ی ئایاریش ده‌نگدان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ عێراقییه‌كان بوو و ئه‌مڕۆش پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی كاتژمێر ٧-ی به‌یانی له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌ستی پێكرد.