رۆما
لە ئیتالیا بە ھۆی کشانەوەی وەزیرەکانی پارتی (پەدەلە) بە سەرۆکایەتی برلسکۆنی لە حکومەتی ھاوپەیمان بە سەرۆکایەتی ئەنریکۆ لەتتا، حکومەتی ئەو وڵاتە رووبەرووی قەیران ھاتووە و ئەو خۆکشاندنەوەیەش لەسەر داوای برلسکۆنی بوو.
برلسکۆنی کە بە ھۆی خۆدزینەوە لە دانی باج لە مانگی تەمووزی رابردوو سزا درابوو، بەر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەنات بۆ دەنگدان لە سەر سزاکە، بڕیاری کشاندنەوەی پێنج وەزیری پارتەکەی لە حکومەت دا.
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا ئەنریکۆ لەتتا لە سەر توڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردۆتەوە کە بە ھۆی کشانەوەی ئەو پێنج وەزیرە حکومەت رووبەرووی قەیران بۆەتەوە و بەم ھۆیەشەوە ئەگەری بەردەوامبوونی کارەکانی حکوومەت زۆر لاوازە.