رۆما
دوای بڕیاری سەرۆکی پارتی ئازادی گەل (پەدەلە) سیلڤۆ برلسکۆنی بۆ کشاندنەوەی پێنج وەزیری خۆی لە حکومەتی ھاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ( ئەنریکۆ لەتتا) لە ئیتالیا، کابینەی حکومەت رووبەڕووی قەیران بۆتەوە.
ھەرچەندە سەرۆکوەزیران بە ھیوای ئەوەیە بەبێ ھەڵبژاردن ئەو قەیرانە چارەسەر بکات، بەڵام سیلڤۆ برلسکۆنی داوای سازدانی ھەڵبژاردنی کرد.
لەلایەن خۆیانەوە سێ وەزیری سەر بە پارتی ئازادی گەل رایانگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری وڵات، واز لە پۆستەکانیان ناھێنن و پشتگیری لە حکومەت دەکەن و چاودێرانیش پێیان وایە ئەم ھەڵوێستە دەبێتە ھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پلانەکانی برلسکۆنی.