هه‌ولێر
سه‌باره‌ت به ناوی سه‌رجه‌م برینداره‌كان و جۆری هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌كان له شه‌ڕی داعش، ئه‌مرۆ لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قۆربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی لیژنه‌ی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكهاتوون له به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گشتی پزیشكی لیوا موحسین محه‌مه‌د و لیوا سالار جه‌بار و هه‌روه‌ها لیوا ئه‌بووبه‌كر سدیق.
له لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ش به‌شێك له ئه‌ندامی لیژنه‌كه به‌شدار بوون، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاری هه‌رسین و بڕیارده‌ر به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان.
پێشتر بڕیاردەری لێژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان بەهار عەبدلرەحمان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی دوایین ئاماری شەهیدانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش رایگه‌یاند "بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا نزیكەی هەزار و 600 پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش شەهیدبوون و شەش هەزاری دیكەش بریندار بوون".