ئەنقەرە
بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا لە حەوتی حوزەیرانی داھاتوو بەڕێوەبچێت. ئەمساڵ لە نێو خۆی توركیادا ملیۆنێك و47 ھەزار و 192 و لە دەرەوەی وڵاتیشدا 56 ھەزار و 66 ھاووڵاتی توركیا تەمەنیان گەیشتووەتە 18 ساڵ كە مافی دەنگدانیان ھەیە. كۆی گشتی 53 ملیۆن و 765 ھەزار و 231 ھاووڵاتی لە نێوخۆی توركیا و دوو ملیۆن و 867 ھەزار و 658 ھاووڵاتی لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانی ھەیە.
ھەڵبژاردنی حەوتی حوزەیرانی داهاتوو بۆ پارتی دیموكراتی گەڵان ھەدەپە كە یەكەمین پارتی كوردییە بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان دەكات ھەڵبژرادنێكی چارەنووسسازە. ھەر یەك لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاك پارتی)، پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، پارتی ئانادۆڵو، پارتی بێلایەنی توركیا، پارتی گەلی كۆماری (جەھەپە)، پارتی دیموكرات، پارتی دیموكراتیكی چەپ (دیسیپی)، پارتی رزگاری گەل، پارتی كۆمینیست، مەھەپە، پارتی میللەت، پارتی سەعادەت، پارتی ڤەتان، پارتی ماف و سەربەخۆییەكان، پارتی مەركەز، لەدەپە، دەیەپە، پارتی یورد، رێككەوتنی نیشتمانی، پارتی چاكسازی و گەشەپێدان، پارتی ماف و دادپەروەری كە لە كۆی گشتی دەكاتە 20 پارتی سیاسی لە توركیا بەشداری لە ھەڵبژاردنەكەدا دەكەن.
لە سەرتاسەری توركیاشدا 165 كاندیدی سەربەخۆ ھەیە كە بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەن.
- 73 ملیۆن و 988 ھەزار پسوولەی دەنگدان ئامادە دەكرێت
كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی توركیا پسوولەیەكی ھاوبەشی دەنگدانی ئامادە كردووە ھاوكات زەرفێكی زەرد بۆ پسوولەكان ئامادە كراوە بۆ دەنگدانیش ھاووڵاتی یا ھەڵبژاردن بەكار دەھێنرێت لە رێی پێنووس كاندیدەكان دیاری دەكەن یانیش لەڕێی مۆرێكەوە نیشانەی بەڵێ لەسەر كاندیدەكان دەدەن. كۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی توركیا 73 ملیۆن و 988 ھەزار پسوولەی دەنگدان ئامادە دەكات كە دوو ملیۆن و 917 ھەزار و 200ی تایبەت دەبێت بۆ ئەو 112 بنكەیەی كە لە دەرەوەی وڵاتدا ھەیە. ھاوكات بۆ 897 بنكەی دەنگدان لە نێوخۆی توركیا بە یەدەگەوە 73 ملیۆن و 988 ھەزار و 955 پسوولەی دەنگدان ئامادە دەكرێت.
- كاتی دەنگدان
پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە توركیا بەیانی رۆژی حەوتی حوزەیران سەعات 08:00 دەست پێدەكات و تا 17:00 واتا 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. ئەو ھاووڵاتییانەشی كە سەعات 5 دێن بۆ دەنگدان ئەوە لە لایەن سەرۆكی بنكەكەوە ژمارەیان دیاری دەكرێت ئێنجا مافی دەنگدانیان بەكار دەھێنن.
ئازادییەكان و قەدەغەكانی پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردن دەستی پێكرد، لە 31 ئەم مانگە پڕۆپاگەندەی قسە كردن لە رادیۆ و تیڤییەكاندا دەستپێدەكات حزب و پارتەکان ئازادانە دەتوانن لەو ڕێهەوە پڕۆپاگەندە بكەن. ھەمان رۆژ دەنگدان لە بنكەكانی دەرەوەی توركیا كۆتایی پێ دەێت.
1ی حوزەیرانی داهاتوو كارتی زانیاری دەنگدان بەسەر دەنگدەران دابەش دەكرێت و كۆتایی پێدەێت، ئەو شارۆچكانەی كە بەسەریاندا دابەش ناكرێن كارەتەكان دەدرێنە سەرۆكی بنكەكانی دەنگدان.
6ی حوزەیران سەعات 18:00 وادەی پڕۆپاگەندەكان كۆتایی پێدەێت.