Zana Natık Kerem
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
كوێت ــ AA
میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح لەگەڵ سەركۆماری عێراق، فوئاد مەعسوم پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ چۆنیەتی پتەوتركردنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوێ كرد.
جێگری وەزیری كاروباری میری كوێت، عەلی جەراح سەباح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە كۆبوونەوەكەی نێوان سەباح ئەحمەد جابر سەباح و فوئاد مەعسوم كە لە كۆشی بەیان باشووری شاری كوێتی پایتەخت بەرێوەچوو، لە بارەی گەشەپێدان بە پەیوەندییەكانی نێوان كوێت و عێراق لە سەرجەم بوارەكاندا لەگەڵ فراوانكردنی هاوكارییەكان كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات بكات گفتوكۆ كراوە، هەروەها ئەو پرسانەی كە جێگەی بایەخ و گرنگی هەردوولابوون بە وردی قەسەیان لەسەر كرا.
عەلی جەراح سەباح ئاماژەی بەوەشدا كە كۆبوونەوەكە لە کەشێكی دۆستانە بەڕێوەچوو كە شاندی هەردوو وڵات تیایدا ئامادەی بوون كە ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر روحی برایەتی و خواستی پەیوەندییەكان، هەروەها هاوكاری و هەماهەنگی زیاتر لە سەرجەم ئاستەكانی نێوان كوێت و عێراق دەبێت.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەركۆماری عێراق بە یاوەری شاندێكی باڵا گەیشتە كوێت.
لەم سەردانەی بۆ كوێت هەریەك لە وەزیری ناوخۆ، قاسم ئەعرەجی و وەزیری تەندروستی، عەدیلە حمود و وەزیری گواستنەوە، كازم خەفاجی لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی حكوومەتی عێراق یاوەری فوئاد مەعسوم دەكەن.