Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
02 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆبوونه‌وه‌ی شورای باڵای سه‌ربازیی توركیا كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم له كۆشكی چانكایا به‌ڕێوه‌چوو، كۆتاییهات.
كۆبوونه‌وه‌ی شوراكه كه ئه‌وه سێیه‌مجاره له كۆشكی چانكایا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ته‌واوبوو.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه كه نزیكه‌ی چوار كاتژمێری خایاند، ئه‌ندامانی شورای باڵای سه‌ربازی كۆشكی چانكایایان جێهێشت.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاتژمێر 18:00 له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌ندامانی شوراكه بانگهێشتی خوانی ئێواره ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و بڕیارانه‌ی کە له شوراكهدا ده‌ركراون دوای ئه‌وه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م سهركۆمار بۆ په‌سه‌ندكردن، بۆ رای گشتیی رابگه‌یه‌نرێت.