Hamit Hüseyin
02 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2017
هەولێر - AA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مسعود بارزانی پێشوازی کرد له نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یان كۆبیش.
ماڵپەری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە له دیدارێكدا، بارودۆخی سیاسی عێراق به گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئێستا و ئاینده تاوتوێكران.
هەروەها هاتووە کە نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یان كۆبیش باسی له‌و راپۆرته كردووە كه له‌باره‌ی عێراقه‌وه پێشكه‌شی به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كردووه و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مسعود بارزانی له ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌کە ئاگادار كردووەتەوە.