Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
04 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ سه‌باره‌ت به كاره‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند "ئومێده‌وارم حكوومه‌تێكی عێراق پێكبهێنرێت كه یه‌كێتیی نیشتمانیی بێت و بیر له داهاتووی گه‌لی عێراق بكاته‌وه، نه‌ك له لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترۆڵكراو بێت".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رێكیخست، پۆمپیۆ روونكردنه‌وه‌یدا له‌باره‌ی سه‌ركۆماری نوێ و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت له عێراقدا.
پۆمپیۆ گوتی: "ئومێده‌وارم حكوومه‌تێكی عێراق پێكبهێنرێت كه بیر له داهاتووی گه‌ل بكاته‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی لێكدانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، سه‌ركۆماری نوێ، به‌رهه‌م ساڵح و كاندیدی سه‌ربه‌خۆی شیعه‌كان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی كه راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێشتا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح قسه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام له نزیكه‌وه ده‌یناسێت.
گوتیشی: "ئومێده‌وارم حكوومه‌تێكی عێراق پێكبهێنرێت كه یه‌كێتیی نیشتمانیی بێت و بیر له داهاتووی گه‌لی عێراق بكاته‌وه، نه‌ك له لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترۆڵكراو بێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه، مایک پۆمپیۆ باسی له‌و داوایه كرد كه ئێران پێشكه‌شی دیوانی دادی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه نیگه‌رانی سه‌ره‌كی ئێران له بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكایه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و گوتی: "ئێران به هه‌وڵدان بۆ رێگریكردن له ئه‌مریكا له به‌كارهێنانی مافه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه یاساییه پێویسته‌كان له پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی خۆی، به ئامانجی سیاسیی و پڕوپاگه‌نده دیوانی دادی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مه‌به‌ستی خراپ به‌كارهێنا".
- "راده‌ستكردنی S-300 مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه"
هاوكات مایک پۆمپیۆ باسی له راده‌ستكردنی سیستمی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی S-300 كرد له لایه‌ن رووسیاوه به سووریا و رایگه‌یاند "راده‌ستكردنی S-300 له لایه‌ن رووسیاوه به سووریا سه‌قامگیری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه دووچاری مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كات".
دوێنێ وه‌زیری به‌رگری رووسیا، سێرگی شۆیگو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له‌گه‌ڵ سیستمی نوێی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی S-300 به سووریا 49 ئامێری ته‌كنیكی سه‌ربازیی جیاوازیان راده‌ستی دیمەشق كردووه.