Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
مه‌درید - AA
كه‌ته‌لۆنیا به‌هۆی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 155ی ده‌ستووری ئیسپانیا له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی پێشووی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاوه، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی راگه‌یاند.
ئه‌و رێكخراوانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیین، پشتگیریی مانگرتنه سهرتاسهرییهكهیان كرد كه له‌سه‌ر بانگه‌وازی سه‌ندیكای Intersindical-CSC ده‌ستپێكراوه. به‌ڵام دوو سه‌ندیكای گه‌وره‌ی كرێكاران به‌بیانووی ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌كه سیاسییه، به‌شدارییان نه‌كرد.
به‌هۆی مانگرتنهكهوه كه زیاتر كه‌رتی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی گرتووه‌ته‌وه، هاتوچۆی وشكانی و هێلی ئاسنی زیاتر له 60 خاڵ وه‌ستاوه. به‌تایبه‌تی له به‌رشه‌لۆنه هاتوچۆی شه‌ش رێگای سه‌ره‌كی وه‌ستاوه.
هاوكات گرووپه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر هێڵی ئاسندا گرتووه و هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرای نێوان به‌رشه‌لۆنه و جیرۆنا و هه‌ندێك هێڵی گرنگیان راگرتووه.
هه‌ر به‌هۆی مانگرتنهكهوه له ده‌روازه‌كانی به‌رشه‌لۆنه، جیرۆنا، لێیدا و تاراگۆنا قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروستبووه.
هاوكات له‌سه‌ر هه‌ندێك له پرده‌كان نووسراوی، "ئێمه له‌به‌رانبه‌ر فشاره‌كاندا ناكشێینه‌وه. ئێمه كۆمارین. مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی 8ی تشرینی دووه‌م"یان هه‌ڵواسیوه.