Muhammet Kurşun
14 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2016
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پێشوازیكردنی له جیری نۆڤاچهك جێگری وه‌زیری ناوخۆی كۆماری چیك و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، ئه‌و ناسه‌قامگیر و توندوتیژیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كه، كه پێش سه‌د ساڵ بێ پرسكردن به خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ورووپاوه رێككه‌وتنێك بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه مۆركراوه.
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی ئیڤا دراداكۆڤا كونسوڵی گشتی كۆماری چیك له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سروور بارزانی وێرای سوپاسكردنی حكوومه‌تی كۆماری چیك بۆ هاوكاری و پشتیوانییه‌كانی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، پێویسته هاوكاری و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه ئه‌وله‌ویه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت. له‌به‌رانبه‌ردا جێگری وه‌زیری ناوخۆی كۆماری چیك دووپاتی له به‌رده‌وامبوونی پشتیوانییه‌كان كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌وان له ئه‌ركی قورس و پێداویستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ن و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات رێگه‌ی زیاتركردن و خێراتركردنی دابینكردنی پێویستییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه بدۆزێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان روونكرده‌وه و ئاماژه‌ی به ئه‌زموونی ئاشتیانه‌ی پرۆسه‌ی لێكجیابوونه‌وه‌ی چیك و سلۆڤاكیا كرد، كه پێویسته له‌به‌ر چاو بگرین و ئاماده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دیكه ده‌ربڕی.