Zana Natık Kerem
03 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2022
ھەولێر ــ AA
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند کە رزگاربوون لە گەندەڵکاران، رۆژی نیشتمانیی راستەقینەی عێراقە.
موقتەدا سەدر تویتێکی لەبارەی رۆژی نیشتمانیی عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی نووسیووە "ئەمڕۆ، رۆژی نیشتمانیی عێراقە، بۆیە عێراق بە ئازادی، سەربەخۆ و بەھێز ژیاوە".
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر راشیگەیاندووە. رۆژی نیشتمانیی راستەقینەی عێراق، ئەو رۆژەیە کە عێراق لە گەندەڵی، گەندەڵکاران رزگار دەکرێت و چاکسازی راستەقینە، بەبێ پاشکۆیەتی، پشکپشکێنە، تاقیکراوەکان و دەستوەردانی دەرەکیی و میلیشیاکان تیایدا ئەنجام دەدرێت.
موقتەدا سەدر ھەروەھا نووسیوویەتی "بەڵکو دەوڵەتێکی بەختەوەر نە رۆژھەڵاتیی و نە رۆژئاوایی بێت کە رووناکییەکەی بۆ گەل بدرەوشێتەوە".
رۆژی سێی تشرینی یەکەمی ھەموو ساڵێک لە عێراق، بە رۆژی نیشتمانیی ناسێندراوە و لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە کراوە بە پشووی فەرمیی.