Heman Hussein Yaseen
03 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2022
ههولێر - AA
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان. نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستاندا تیشکخراوەتە سەر ئەوەی کە ھەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و عێراق نەکرێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی کێشەکان.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سهرۆكوهزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دوایین پێشھاتەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ھەوڵەکانی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان و پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیییان تاوتوێ کرد و داکۆکییان لەوە کردەوە کە گفتوگۆ تاکە رێگایە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە کە خوێن و گیانی ھاووڵاتییان و پاراستنی خۆپیشاندەران لە ھەموو عێراق، ھەروەھا پاراستنی ماڵ و سامانی تایبەت و گشتی، خواست و ئامانجی ھاوبەشن و ھەمووان دەبێت ھاوکاریی ھێزە ئەمنییەکان بكهن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.
ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە کە پێویستە رێز لە سەروەریی عێراق بگیرێت و رەتیانکردووەتەوە کە عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە ھەرێمییەکان، ھەردوولا دووپاتیشیان کردووەتەوە کە عێراق و ھەرێمی کوردستان پابەندن بە پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەوەی خاکی عێراق نەبێتە سەرچاوەی ھەڕەشە بۆ ئەو وڵاتانە.
بهیانی ئهمڕۆ دووشهممه، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەلال تاڵەبانی گهیشته ههولێر.