Betül Yürük
23 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2019
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس رایگه‌یاند، كۆمیته‌ی ده‌ستووری سووریا پێکهێنراوە و له هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا له جنێڤ كۆده‌بنه‌وه.
گوتیرێس له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆن له‌باره‌ی كۆمیته‌ی ده‌ستووره‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ناوبراو رایگه‌یاند كه له هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا كۆمیته‌یه‌كی متمانه‌پێكراو، هاوسه‌نگ و گشتگیر له‌ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له جنێڤ كۆده‌بێته‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته پێکهێنانی كۆمیته‌ی ده‌ستوور ده‌ستپێكی قۆناغی سیاسی بێت.
گوتیرێس راشیگه‌یاند، پێویسته له‌گه‌ڵ پێکهێنانی كۆمیته‌كه‌دا چالاكیی به‌رجه‌سته ئه‌نجامبدرێت و سوپاسی هه‌ریه‌كه له توركیا، رووسیا و ئێرانی كرد بۆ هاوكارییه‌كانیان بۆ قۆناغه‌كه.