کۆشکی سپی رایگەیاند: ئەمریکا نیگەرانە لە ھێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی بە بۆمبی بەرمیلی لە شاری حەڵەب و بە توندی سەرکۆنەی دەکا.
بە گوێرەی سەرچاوەکان لە ناو شاری حەڵەبەوە، تائێستا زیاتر لە سێ سەد کەس لە ئاکامی هێرشی سوپای سوریا بە بۆمبی بەرمیلی کوژراون و سەدان کەسی دیکە بریدار بوون.
لە لێدوانێکی چاپەمەنی دا کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە داوە: ھێرشی سوپایسوریا بۆ سەر خەڵکی مەدەنی بە بۆمبای بەرمیلی، جێی نیگەرانییە و ئەمریکا خوازیارە حکومەتی سوریا باشتر زەمینەی چارەسەری قەیرانەکان بسازێنێ. بۆ ئەو مەبەستە واشنتۆن ئامادەی هاریکاریی هەموو لایەکە.