Sarmand Hameed
26 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2023
هەولێر-AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە نادەستووریی بوونی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە رایگەیاند، ئەو بڕیارە بڕیارێکی تەواو نادادپەروەر و ستەمکارانەیە.
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بڕیاری دادگای باڵای فیداڵیی عێراق بە نادەستووریی بوونی بڕیارەکانی حکوومەتی پێشوو و ئێستای عێراق بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "بڕيارى دادگاى باڵاى فيدراڵيى عێراق سه‌باره‌ت به نادروستيى ناردنى شايسته‌ى دارايى و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقه‌وه له ساڵانى ٢٠٢١ و ٢٠٢٢، بڕيارێكى ته‌واو نادادپه‌روه‌ر و ستهمكارانهيه. ئه‌و بڕياره نه‌ك ته‌نيا مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان كه هاووڵاتيى عێراقن، به‌ڵكو ته‌واوى پرۆسه و سهقامگيريى سياسى و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش به ئامانج ده‌گرێت كه حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراقى له‌سه‌ر دامه‌زراوه".
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی چاوەڕوانییەکانیان بۆ قۆناغی دوای پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق نووسیوویەتی: "عێراق به پرۆسه‌يه‌كى درێژ و ئاڵۆزى سياسى و ناسهقامگيريدا تێپه‌ڕى تاكو دواجار حكوومه‌تێک له به‌غدا هاته كايهوه كه خه‌ڵكى عێراق هيوا و ئومێديان له‌سه‌ر قۆناغێكى سه‌قامگير و باشترى داهاتوو هه‌ڵچنى. هه‌موو چاوهڕوانييهک له دادگاى باڵاى فيدراڵى عێراق ئه‌وه‌بوو كه به پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و به ره‌چاوكردنى دۆخى سياسى، نه‌بێته هۆى شێواندنى ئه‌و ده‌رفه‌ت و كه‌شه ئهرێنييهى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كيشهكانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دروست بووه و سهقامگيريى سياسيى عێراق نه‌خاته مهترسييهوه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا و لەبارەی گومانیان لە بڕیارەکەی داگای باڵای فیدراڵیی دەڵێت: "ئه‌م بڕياره‌ى دادگاى باڵاى فيدراڵيى عێراق له‌م كاته‌دا، جگه له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌كردن له ده‌رچوواندنى ياسايهكى تازه بۆ دووباره دامهزراندنهوهى دادگاكه ده‌هێنێته پێشه‌وه، وه‌ک به‌شێكى گرنگ و سه‌ره‌كيى رێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق".