Sarmand Hameed
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2019
هەولێر - AA
دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/٦/٢٩ی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەغدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح کۆبوونەوە.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدرالی عێراق و ھەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچەکانی مادەی ١٤٠ و مەترسیی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و گرنگیی ھەماھەنگی و ھاوکاریی ھەولێر و بەغدا و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تاوتوێ کرا.
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ شەممە شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایش گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح و سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی کۆبوونەوە.
ھەر لە بەغدا شاندەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەگەڵ شاندێکی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.