Rewa Mahmood Hasan
16 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2023
سلێمانی - AA
بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ئاڵنگارییەكانی بەردەمی و لەژێر رۆشنایی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە.
ئەندامانی وەفدی یەكێتی پێکهاتووە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی خەسرەو گوڵ محەمەد، شاڵاو عەلی عەسكەری، عیماد ئەحمەد، رزگار حاجی، ئەمین بابەشێخ و میران محەمەد. لە وەفدی پارتیش هەریەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی، مەحمود محەمەد، رێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن، پشتیوان سادق، هێمن هەورامی و جەعفەر ئیمینكی بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن.
لەبارەی كۆبوونەوەكەوە گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سۆران جەمال تاهیر لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی حزبەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد کە لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ئاڵنگارییەكانی بەردەمی تاوتوێ دەكرێن.