Mohammed Baqi Hussein
28 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2017
دۆحه - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدوڕه‌حمان ئالسانی رایگەیاند "ئه‌و مه‌رجانه‌ی وڵاتانی سزاده‌ری قه‌ته‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دایانناوه، داواكاری نین، به‌ڵكو تۆمه‌تی بێ به‌ڵگه‌ن".
شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدوڕه‌حمان ئالسانی كه به سه‌ردانێك له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكایه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیڵه‌رسن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی له‌باره‌ی قه‌یرانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی كه‌نداو دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدوڕه‌حمان ئالسانی له‌باره‌ی لیستی داواكارییه‌كانی سعوودیه، ئیمارات، میسر و به‌حرێنه‌وه بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌كه گوتی: "ئه‌مانه داواكاری نین به‌ڵكو تۆمه‌تی بێ به‌ڵگه‌ن".
ناوبراو رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌باره‌ی داواكارییهكانهوه كه تا چه‌ند جێگای جێبهجێكردنن هاوڕان و رایگه‌یاند، ئه‌وان له ئێستادا له قۆناغی سه‌لماندنی بانگه‌شه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌دان كه گه‌مارۆیان خستووه‌ته سه‌ر قه‌ته‌ر، نه‌وه‌ك قۆناغی داواكاریی ئاساییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.
شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدوڕه‌حمان ئالسانی گوتی: "پێویسته له جێگەی داواكاریی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، سه‌ره‌تا ئه‌و بابه‌تانه‌ی وه‌ك بیانوو بۆ بچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان نیشاندراون، بخرێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و سه‌رچاوه‌كانیان بۆ هه‌موولایه‌ك روونبكرێته‌وه. پێمان وایه دواتر ده‌بێت له‌سه‌ر بابه‌تی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش رێككبكهوین".
هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته داواكارییه‌كان ماقول و له جێگەی خۆیدابن و به پێچه‌وانه‌وه قبوڵی ناكه‌ن.