Zana Natık Kerem
28 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەقیب عودەی محەمەد رایگەیاند كە لە میانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەکی مەشاهدە لە ناوچەی مووسڵی كۆن، ٣٠ چەكداری داعش كوژران.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، نەقیب عودەی محەمەد گوتی: "لە شەڕ و پێكدادانەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكی مەشاهدە لە ناوچەی مووسڵی كۆن هێزە عێراقییەكان، ٣٠ چەكداری داعشیان كوشتووە".
عودەی محەمەد ئاماژەی بەوەشدا كە بە مەبەستی رێگریکردن لە هێرشەكانی داعش، هێزە عێراقییەكان بەربەستی ئەمنییان لە ناوەوە و دەورووبەری گەڕەكی مەشاهدە، داناوە.
دوێنێ سێشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی قادیمون یا نەینەوا، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا رایگەیاند كە هێزە عێراقییەكان گەڕەكی مەشاهدە-یان لە ژێر كۆنتڕۆڵی داعش دەرهێناوە و بە تەواوی كۆنتڕۆڵیان كردووەتەوە.