Sarmand Hameed
12 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
وه‌زیری ناوخۆی عێراق، عەبدولئەمیر شممەری به سەرۆکایەتی شاندێكی باڵای ئه‌منیی گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبەر ئەحمەد پێشوازیی لێكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو، عه‌بدولئه‌میر شممه‌ری بە سەرۆکایەتی شاندێكی باڵای ئه‌منیی کە پێکهاتووە لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، قەیس خەلەف محەمەدوای و ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکان گه‌یشتووەته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د پێشوازیی لێكراوە.
زانراوە ئامانجی سەرەکی سەردانەکە، جگە لە هەماهەنگیی ئەمنی نێوان هەردوولا، هاوکات پرسی پاراستنی ئاسایشی سنوور تاوتوێ دەکرێت.