Hamit Hüseyin
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
ھەولێر
وهزيرى بهرگرى ئهمريكا، ئاشتن کارتەر گهيشته ههولێرى پايتهختى ههرێمى كوردستان و له لايهن سهرۆكی ههرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی و ژمارهيهك له بهرپرسانى باڵاى حكوومهتی هەرێمی کوردستان پێشوازيی لێكرا.
دوای پێشوازی کردنی، کاتەر میدالیای ئازایهتیی بەخشییە چوار پێشمەرگەی کوردستان کە بریتی بوون له (موقەدەم بازید مەحمود، رائید جەعفەر مستەفا ، نائیب بێستون ئەبوبەكر و كۆسار ساڵح)
دواتر کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەستی پێکرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئاشتن کارتەر گەیشتە شاری بەغدا و لەلایەن فەرماندەی گشتی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ستیڤ تاونسێن پێشوازی لێکرا و دواتر لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی کۆبووەوە و بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەشیان تاوتوێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ بوو، دوای کۆبوونەوەکەش، کارتەر بەغدای بەجێھێشت و گەیشتە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان.
جێی ئاماژەیە ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشتن کارتەر پێنجەم سەردانە بۆ عێراق و دوایین سەردانی لە ٢٢/١٠/٢٠١٦ بوو کە ئەوکات ماوەی حەوت رۆژبوو ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردبوو، ئامانجی سەردانەکەشی بریتیی بوو لە ئاگاداربوونی چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی بارودۆخی ئۆپەراسیۆنەکە.