19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بە ئامانجی گەشەپێدان بە پەیوەندییە ستراتیجییەكانی نێوان هەردوو وڵات، بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە بەغدا پایتەختی عێراق.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە محەمەد جەواد زەریف بەپێ ئەجندای سەردانەكەی بۆ بەغدا سەرەتا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی، فوئاد حوسێن كۆدەبێتەوە و داواتر بە هاوبەشی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی سازدەكەن.
بەپێی میدیاكان، دوای كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە چۆنیەتی گەشەپێدان بە پەیوەندییە ستراتیجییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی كۆدەبێتەوە.
ئاماژەیان بەوەیش داوە كە محەمەد جەواد زەریف دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا كازمی، لەگەڵ سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح كۆدەبێتەوە و بە دووقۆڵیی چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ دەكەن.
میدیاكان باسیان لەوەیش كردووە كە دواتر وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بە جیا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق، فایق زێدان و سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز كۆدەبێتەوە.
لە كۆتاییدا محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی كۆدەبێتەوە.