Zana Natık Kerem
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە گەورە تیرۆریستێكی داعش و یاریدەدەرێكی لە سنووری پارێزگای كەركووك باكووری عێراق دەستگیركراون.
لە راگەیەندراوێكدا ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانیاندا، بەرپرسی دروستكردنی بۆمب بەناو ویلایەتی رەشاد سەربە داعش ناسراو بە ئەبو تەها لەگەڵ یاریدەدەرەكەی بەناوی ئەبو موعتەسەم لە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك دەستگیركراون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، داواكراون.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستی دژبە هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی پارێزگای كەركووك، كردووە.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە تیرۆریستییەكان دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.