Sarmand Hameed
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل پێشوازی له كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ستیڤن فه‌یگن كرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێكدا، كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مریكا بڕیاری وەزارەتی بەرگریی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی یاداشتی پشتگیری و پشتیوانی له عیراق و هه‌رێم، ئاشکرا کرد و رایگەیاند: "ئەمریکا پشتیوانی سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق دەبێت".
كۆنسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ئاشكرای كرد، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی یاداشتیی لێكتێگه‌یشتن، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌رده‌وامیدان ده‌بێت به پشتگیری و پشتیوانی له هاوكاری و یارمهتییهكانمان بۆ حكوومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت له میانی كاری داهاتووماندا، فاكته‌رێكی گرنگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بین له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا".
لە لای خۆیەوە وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئێستا‌و رابردووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، كه رۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌رییان گێڕاوه له هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا.
شۆڕش ئیسماعیل گوتیشی: "به‌گه‌رمی پێشوازی له درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ده‌كه‌ین، ئه‌و هه‌نگاوه جێی ستایش و بایه‌خی بێ سنووری ئێمه‌یه. ئه‌و بڕیاره سه‌ڵمێنه‌ری پابه‌ندبوونتانه به ئه‌مه‌كی و پێكه‌وه كاركردنی دڵسۆزانه له‌هه‌مبه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا". هاوكات روونیشی كرده‌وه، "به‌رده‌وامیتان له پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان لەروبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تۆكمه‌تر ده‌كات.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی گه‌ل و حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌مریكا و سوپای ئه‌و وڵاته‌ی به كۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا گه‌یاند و هیواشی خواست له داهاتوودا پێكه‌وه هه‌نگاوی باشتر بێنێن له بنبڕكردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه.