Sarmand Hameed
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق، خالد حەمەد ئەلسولەیتی کرد.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە دیدارەکەدا کە ژمارەیەک خاوەنکاری قەتەریش ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان وقەتەر کرا.
بالیۆزی قەتەر ئامادەیی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.