Hamit Hüseyin
01 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامیدا بە بۆنەی جەژنی قوربان رایگەیاند کە هیوادارە هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانى كوردستان هه‌ستیاریى دۆخه‌كه و گرنگیى پێكه‌وه كاركردن له پێناو گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و هه‌موویان پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ن هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له رێگه‌ى دیالۆك و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره بكه‌ن و خۆیان بۆ قۆناغى داهاتوو ئاماده بكه‌ن.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی:
جه‌ژنى قوربان سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌زى شه‌هیدان، ئینجا له ته‌واوى موسوڵمانانى كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. له‌م جه‌ژنه‌دا كاتێك شه‌هیدانى نه‌مرى كوردستان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه و سه‌رى رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نه‌وێنین، هیوادارم هه‌موو لایه‌ك جه‌ژن به خۆشى و كامه‌رانى و له ئارامى و سه‌قامگیریدا به‌سه‌ر به‌رن و ببێته هانده‌رێك بۆ پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژیانى هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستان.
جه‌ژنى قوربان له كاتێكدا دێته‌وه كه هێشتا كوردستان و ناوچه‌كه به گشتى به دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌رن و ده‌ره‌نجامى ئه‌و قه‌یرانانه‌ى رووبه‌ڕووى كوردستان بوونه‌ته‌وه دۆخێكى نه‌خوازراویان دروست كردووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هیوایه‌كى گه‌وره بۆ گه‌یشتن به ئاوات و مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستان له ئاسۆدا به‌دى ده‌كرێت و دواى ساڵانێكى زۆرى خه‌بات و قوربانیدان، گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و گه‌یشتن به دوایین وێستگه‌ى مافه‌كانى هه‌نگاو ده‌نێت.
یه‌كێتى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و هاوكاریى نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان، رێگه‌ى گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان نزیكتر ده‌كاته‌وه، بۆیه هیوادارم هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانى كوردستان هه‌ستیاریى دۆخه‌كه و گرنگیى پێكه‌وه كاركردن له پێناو گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له رێگه‌ى دیالۆك و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و خۆمان بۆ قۆناغى داهاتوو ئاماده بكه‌ین.
جه‌ژنێكى خۆش و ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم، به‌و هیوایه‌ى گه‌لى كوردستان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتووى له سایه‌ى كوردستانێكى گه‌یشتوو به ته‌واوى مافه‌كانى و دوور له شه‌ڕ و تیرۆر و ئاڵۆزى بكاته‌وه و هه‌موو خوشك و برایانمان له ئاواره و په‌نابه‌رانى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان به سه‌رفرازى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و زێدى خۆیان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
31/8/2017