Sarmand Hameed
23 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2021
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، ھێزی ئاسمانیی قەڵغانی عێراق و پەرژینی بەرگریکاری ئاسمانی وڵاتە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی بەبۆنەی٩٠ ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ھێزی ئاسمانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی بە قەڵغانی عێراق و پەرژینی بەرگریکاری ئاسمانی وڵات ناوەبردووە و رایگەیاندووە "بەم بۆنەیەوە پێمباشە وشەی متمانە و شانازی بۆ جەنگاوەر و کارمەندانی ئەم چینە سەرەکییەی سوپای قارەمانی عێراق بەکاربھێنم، و بەناویانەوە بەگەلی عێراقی خۆشەویست دەڵێم ھێزی ئاسمانییمان بەپاسەوانی متمانەپێکراوی خاکی رافیدەین و ئاسمانەکەی دەمێنێتەوە".
مستەفا کازمی راشیگەیاندووە "قارەمانانی ھێزی ئاسمانی بە جوانترین وێنەی قوربانیدان وگیانفداییان رووبەڕووی تیرۆر دەبنەوە و بەمەش پەیامێکی راشکاو بە ھەموو ئەو کەسانە دەدەن کە دەیانەوێت زیان یەکڕیزی خاکی عێراق وگەلەکەی بگەیەنن.