Rewa Mahmood Hasan
23 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2021
سلێمانی-AA
لە یادی ١٢٣ ساڵەی دەرچواندنی یەکەم رۆژنامەی کوردی، لە شاری سلێمانی چەند چالاکییەک بەرێوەچوو.
رێکخراوی هێرش بۆ گەشەپێدانی میدیایی لە چالاکییەکدا بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و ژمارەیەک رۆژنامەنووس، خەڵاتی رێزلێنان درا بە رۆژنامەنووس عومەر فەرهادی.
لە رێوڕەسمەکەدا پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر خەڵاتەکەی رادەستی عومەر فەرهادی کرد.
عومەر فەرهادی کە نازناوی شێخی پەیامنێرانی پێسپێردراوە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە ئەزموونی کاری پەیامنێری خۆی کرد و بەراوردێکی ساڵانی ١٩٧٠ و ئێستای کرد لەرووی ئازادی رادەربڕین و کاری پیشەیی رۆژنامەگەرییەوە.
شێخی پەیامنێران گوتی "ئەوکات هیچ ئەزموونێک نەبوو، من بۆ رۆژنامەیەکی عێراقی کارم دەکرد چەند پەرەیەکم بۆ دەناردن. سوپاسی ئەو لایەنانە دەکەم کە ئەمڕۆ منیان بیربوو، بروام نەدەکرد لایەنێک هەبێت منیان بیر مابێت. بۆیە دەستخۆشیان لێدەکەم و سوپاسیان دەکەم. هیوادارم ببنە هۆکارێک بۆ بەرەوپێشبردنی پیشەی رۆژنامەگەریی".