بەیروت
گەورە بەرپرسی حزبوڵای لوبنان حەسەن الاکیس بە ھۆی دەستڕێژی گوللەی چەکدارانەوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی گیانی لە دەستدا.
بە پێی راگەیەنراوی حزبوڵای لوبنانی، دوێنێ شەو چەند چەکدارێکی نەناسراو و بە دەستڕێژی گوللە ھێرشسان کردۆتەوە سەر ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی لە ناوچەی الحدەسی بەیروت حەسەن الاکیس لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە و لە ئاکامدا کوژرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو راگەینراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەستی ئیسرائیل لە پشت ئەو ھێرشەوەیە چونە پێشتریش چەندین جار ھێرشکراوەتە سەر الاکیس، پێویستە دوژمن دەرئەنجامەکانی ئەو تاوانە پیسە بگرێتە ئەستۆ.