Mazın Asad
19 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئایا کێ یەپەگە و پەیەدە لە دژی رێکخراوێکی تیرۆریستی وەک داعش بەکاردەھێنێت؟ ھەڵبەتە ئەمریکا. باشە لەناوبردنی رێکخراوێکی تیرۆریستی لەلایەن رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە عاقلمەندییە؟ ئەمەشم بە ئاشکرا بە ترەمپ گوتووە".
ئەردۆغان لە گوتارێکی لە کۆڕی TRT World کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو ساز کرابوو، رایگەیاند ھەروەک دیۆژین بە رۆژ بە چرا بەدوای دادپەروەری لە جیھان دەگەڕێن.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "بەداخەوە دادپەروەری لە جیھان بوونی نییە. لە جیھانێک دەژین کە ھەمیشە حەق بەوانەیە کە لە بواری ئابووریدا بەھێزن، نەک ئەوانەی کە بەڕاستی لەسەر حەقن. قبوڵکردنی ئەم جیھانە بەم جۆرە ئەستەمە".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی رێکخراوانی تیرۆریستی رایگەیاند: "ئایا کێ یەپەگە و پەیەدە لە دژی رێکخراوێکی تیرۆریستی وەک داعش بەکاردەھێنێت؟ ھەڵبەتە ئەمریکا. باشە لەناوبردنی رێکخراوێکی تیرۆریستی لەلایەن رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە عاقلمەندییە؟ ئەمەشم بە ئاشکرا بە ترەمپ گوتووە".
ئەردۆغان لە بەشێکی قسەکانیدا رەخنەی لە ئەڵمانیا گرت و گوتی: "بە ناوھێنان قسە دەکەم و قسەکردن بە نھێنی ھیچ بایەخێکی نییە. چونکە لە ئێستادا TRT World پەخش بۆ گشت جیھان دەکات. پێویستە ھەموو کەسێک ھەندێک لە راستییەکان بزانێت. سەرنج بدەن، من لەبارەی پەکەکەوە ٤ ھەزار و ٥٠٠ دۆسیەم بۆ ئەڵمانیا نارد و لەو ٤ ھەزار و ٥٠٠ دۆسییە ھیچ وەڵامێکی ئێمە نەدرایەوە. ئەمانە ھەموویان بە ئاسایی لە ئەورووپا بە تایبەتیش لە ئەڵمانیا دەسوڕێنەوە. کوا پەکەکە لە تۆمارەکانی یەکێتی ئەورووپا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەبینرێت. ئەگەر رێکخراوی تیرۆریستییە، من دۆسیەم بۆ تۆ ناردووە. ئەمانە دۆسیەی رێکخستنی ھەواڵگری خۆمانە و فەرموو وەری بگرە و بەگوێرەی ئەوە جموجۆڵ بکەن. نەخێر. لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆش ھەمان دۆخ ھەیە".
ھەر لە درێژەی کاردانەوەکانی بەرامبەر بە ئەڵمانیا، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمە کاتێک چووین بۆ G٢٠ لە شاری ھامبورگ و بەرلین، لە پێش بینای سەرۆکایەتی وەزیران لافیتەیەک بەرزکرابووەوە و لەو شوێنەش ئۆتۆمبێڵێکی مارسیدەس، ھاوکات وێنەی من و بەرێز پوتین و شاری سعوودیە بەرزکرابووەوە. نووسرابوو 'ئەوەی بکوژێ مارسیدەسێک وەردرەگرێ' من پرسیاری ئەوەم لە مێرکڵ کرد و ئەویش سەیری کەسانی دەوربەری دەکات. با راستگۆ بین، ئەم رووداوە لە پێش بینای سەرۆکایەتی وەزیرانە ئایا چۆن تۆ لەمە ئاگادار نیت (مێرکڵ)".
سەبارەت بە ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز، ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەو وڵاتانەی گوایە دیموکراتن سەرەڕای ھەوڵی کودەتاکە، ٣ رۆژ دوای ھەفتەیەک دەستیان بە پەیوەندیکردن بە ئێمە کرد. بینیان کودەتاکە ئەنجامی نەبوو، ئینجا پەیوەندییان کرد و دەستیان کرد بە گوتنی ‘ھیوای سەلامەتی بۆتان’. شتێک لەو جۆرە دەبێت؟ لە ئێستادا زۆر زۆر بە روونی دەیڵێم، ئەو کەسەی پێی دەگوترێت فەتۆ لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ ئەمریکا چوو کە نازانم ئەو ٤٠٠ دۆنمە زەوییە لە پانسیلڤانیا بۆ تەرخان کراوە یاخود خۆی کڕیویەتی. ئەو پیاوە لەوێوە ١٧٠ وڵات بەڕێوە دەبات. بێگومان ئەم پیاوە سیمبۆلە و ئەوەی بەڕێوەی دەبات جیایە. کەسێک دەھێنرێتە رێزی پێشەوە و لە دواوە کارەکە بەڕێوە دەبەن. ئەگینا ئەو توانا و ھێزی بەڕێوەبردنی نییە. بەڵام کارەکانیان بەم جۆرە کرد و دەیکەن".
ئەردۆغان لەبارەی گرفتی ڤیزا لەگەڵ ئەمریکا، گوتی: "ئایا کێ دەڵێ 'ڤیزامان ھەڵگرت' ئایا کێیە ئەم باڵیۆزەی ئەنقەرە کە ئەم بڕیارە دەدات؟ ئەگەر بەناوی ئەمریکا کە ھاوپەیمانی سترتیژی ئێمەیە رستەیەکی بەم جۆرە بڵاو بکرێتەوە ئەوا منیش دووبارە تاوتوێ لەسەر ئەم ھاوپەیمانییە ستراتیژییە دەکەمەوە".