Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ئێستای سەدی قەتەری، خاڤی هێرناندێس، بیر لە وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن دەکاتەوە.
خاڤی تەمەن ٣٧ ساڵام ئاماژە بەوە دەکات کە بەم دواییە هەست بە ماندووبوون دەکات و گوتی: "دوای یاری ماوەکی زۆرم دەوێت تاکو جەستەم ئاسایی دەبێتەوە. بە بەختم کە تاکو ئێستا دووچاری پێکانێکی سەخت نەبوومەتەوە، بەڵام تواناکانم دابەزیون و وا هەست دەکەم کە ژیانی وەرزشیم کۆتایی دێت".
ناوبراو سوپاسی یانەی سەدی قەتەری کرد کە سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی هەلی یاریکردنیان بۆ رەخساندووە و گوتی: "قەتەر هەلی بۆ رەخساندم تا تەمەنی ئێستا یاری بکەم. بەڵام ئیدی ماندووم. دڵنیام لەوەی کە ئەم وەرزە دوا وەرزم دەبێت وەک یاریزان. ساڵی داهاتوو بڕوانامە بەدەست بهێنم لە بواری راهێنەری دەست بەکار دەکەم".
خاڤی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا ٧٤٥ یاری ئەنجامداوە و ٨٤ گۆڵی تۆمار کردووە و هەروەها لەگەڵ یانەکە ٤ جامی خولی پاڵەوانەکان، ٨ جامی خولی ئیسپانی و٣ جامی شای ئیسپانیای بەدەست هێناوە، جگە لەمەش ١٣٣ یاریشی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجامداوە کە تیایدا جامی مۆندیال و کیشوەری ئەورووپای لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەدەست هێناوە.