Sangar Hamad Azeez
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
مەدرید - AA
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بووە یەکەم یانە لە جیهاندا کە داهاتی ساڵانەی لە ملیارێک دۆلار زیاتر بێت.
بەرپرسی کارە داراییەکان و جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا ئێنریکی تۆمباس لە ٣٠ حوزەیراندا راپۆرتی دارایی ساڵانەی یانەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد.
بە گوێرەی راپۆرتەکەش داهاتی ساڵی رابردووی یانەی بارسا ملیارێک و ٥٠ ملیۆن دۆلار بووە و بەم شێوەیەش بووە یەکەم یانە لە جیهان کە داهاتی ساڵانەی لە سەروو ملیارێک دۆلار بێت.
بەرپرسی جێبەجێکاری یانە کەتەلۆنییەکە ئۆسکار گراو رایگەیاند کە پێشبینی دەکەن داهاتی ساڵی داهاتوویان ملیارێک و ١٠٥ ملیۆن دۆلار بێت.