Doga Kirmizioglu,Muhammet Ali Kemal
30 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە میانی هەفتەی حەوتەمی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید میوانداریی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد و هەردوولا بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک بەرامبەربوون.
یاریی دێربی نێوان ئەو دوو یانەیەی شاری مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڕێوەچوو.
گێمی یەکەمی یارییەکە بێ گۆڵ کۆتاییهات و لە گێمی دووەمیشدا هیچ یەکێک لە یانەکان نەیانتوانی دەرفەتەکانی گۆڵکردن بقۆزنەوە و بەو شێوەیەش یارییەکە بەبێ گۆڵ و بە بەرامبەربوونی هەردوولا کۆتاییهات.
ریال مەدرید نەیتوانی سوود لەوە وەربگرێت کە بارسێلۆنا خاڵی لەدەستدا و ببێتەوە بە پێشەنگی ریزبەندیی خولەکە و بە ١٤ خاڵەوە لە پلەی دووەمدا مایەوە و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بە ١٢ خاڵەوە لە پلەی چوارەمدا مایەوە.