Sangar Hamad Azeez
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای پەیوەندی تەلەفۆنیکای ئیسپانی کرد وەک سپۆنسەر.
ئەم گرێبەستە کە ٢١مین گرێبەستی سپۆنسەرییە لە مێژووی یانەکە لەنێو یاریگای یانەکە (سانتیاگۆ بێرنابیۆ) ئەنجام درا.
تاوەکو ئێستاش بە فەرمی بڕ و ماوەی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە.
پارساڵ یانە شاهانەکە لە داهاتی سپۆنسەر و فرۆشتنی درێس و ریکلام بڕی ٢٤٨.٢ ملیۆن یۆرۆی قازانج کرد و لە مافی گواستنەوەی یارییەکانیش ١٦٨ ملیۆن یۆڕۆی بەدەستهێنا، ئەمە جگە لەوەی کە ١٥٤.٢ ملیۆن یۆرۆشی لە پلیتی یارییەکان بەدەست هێنا لەگەڵ ٦٠،٧ ملیۆن یۆرۆش لە دامەزراوەکانی سەر بەو یانەیە.