Mümin Altaş,Muhammet Ali Kemal
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشدارییکردنی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، بە فڕۆکەی تایبەتیی "TUR" کاتژمێر ٠٩:٣٠ بەرەو بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێکەوت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لایەن هەریەک لە جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای و پارێزگاری ئەنقەرە، ئەرجان تۆپاجا و کاربەدەستانی دیکەوە لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا، بەڕێکرا.
هەریەک لە هاوسەرەکەی، ئەمینە ئەردۆغان و وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار یاوەری ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ بڕۆکسل.