Muhammet Ali Kemal
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ- AA
لە میانی رکابەرییەکانی ئەمریکای کراوەدا، تێنسزانی ئیسپانی رافائیل نادال بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە تێنسزانی رووسی ئاندرێ روبلێڤی، بردەوە.
لە دەیەمین رۆژی پاڵەوانێتیی ئەمریکای کراوەدا کە لە شاری نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، نادالی یەکەمی ریزبەندیی جیهان بەرەوڕووی روبلێڤی ٥٣هەمینی ریزبەندیی بوویەوە.
نادال توانی بە هەریەک لە ئەنجامەکانی، ٦-١، ٦-٢ و ٦-٢ و بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە روبلێڤ بەرێتەوە و سەرکەوێت بۆ نیوەی کۆتایی.
رافائیل نادال رووبەرڕووی براوەی یاریی نێوان رۆجێ فێدرێر و خوان مارتن دێل پۆترۆ، دەبێتەوە و ئەگەر بتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، دەگاتە یاری کۆتایی.