Murat Ünlü,Mohammed Baqi Hussein
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2017
پاریس - AA
یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی له‌سایه‌ی نیمار و كیلیان مباپی دوو گرانترین یاریزان كه هێناویه‌ته ریزه‌كانیه‌وه، توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ به‌رامبەر بە یه‌ك گۆڵ له یانه‌ی مێتز بباته‌وه.
له هه‌فته‌ی پێنجه‌می لیگی فه‌ره‌نسادا پاریس سان جێرمان رووبه‌ڕووی یانه‌ی مێتز بووه‌وه و تێیدا مباپی بۆ یه‌كه‌مجار به درێسی یانه‌كه‌وه به‌شداریی كرد.
له‌یارییه‌كه‌دا ئیدنسن كاڤانی له خوله‌كی 31 گۆڵێكی تۆماركرد و مێتز به‌خێرایی وه‌ڵامی دایه‌وه و له خوله‌كی 37دا له‌ڕێگه‌ی ئیمانوێل ریڤێرییهوه ئەنجامی یارییه‌كه‌ی یەکسان کردەوە.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 59دا مباپی توانیی گۆڵی دووه‌م بۆ پاریس سان جێرمان و یه‌كه‌م گۆڵی خۆی له‌گه‌ڵ یانه تازه‌كه‌یدا تۆماربكات.
دواتر له خوله‌كی 69 نیمار، لە خوله‌كی 75 كاڤانی و لە خوله‌كی 87 لوكاس مۆورا گۆڵیان تۆماركرد و بەم شێوەیە یانەی پاریس سان جێرمان توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ به‌رامبەر بە یه‌ك گۆڵ له یانه‌ی مێتز بباته‌وه.